ئەمڕۆ شاندێکی باڵای عێراق بە سەرۆکایەتیی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بە سەردانێکی فەرمی بەرەو واشنتن بەڕێ کەوتن؛ بڕیارە لە چوارچێوەی ئەم سەردانەدا بەغدا و واشنتن چەند یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە بوارەکانی نەوت و گازدا واژۆ بکەن.
عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە گوتارێکدا کە لە ڕۆژنامەی واشنتن پۆستدا بڵاویکردووەتەوە، ئاماژەی بەوە کردووە کە فراوانکردنی پەیوەندییە ئابووری و تەکنۆلۆژییەکان لە نێوان هەردوو لادا، بەشێکی گرنگ دەبێت لە گفتوگۆکانی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا.
هاوکات حەیدەر عەبوودی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاندووە، گەورەترین شاندی بازرگانی یاوەریی سەرۆکوەزیران دەکات، ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت کە کابینەی نوێی حکومەتی عێراق دەیەوێت پەرە بە پەیوەندییە ئابوورییەکانی لەگەڵ واشنتن بدات.
گوتەبێژی حکومەت باسی لەوەش کردووە کە واژۆکردنی یاداشتەکانی لێکتێگەیشتن لە کەرتی وزەدا، بەتایبەت لە بوارەکانی نەوت و گاز، تەوەرێکی سەرەکییەم سەردانە فەرمییە دەبن.