ئۆفیسی کۆنتڕۆڵکردنی داراییی بیانیی سەر بە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، لە نوێترین نوێکردنەوەیدا کە ڕۆژی چهارشەممە بڵاوی کردەوە، هێڵی ئاسمانیی (فلاي بەغدا) و چەند فڕۆکەیەکی پەیوەندیدار بەو کۆمپانیایەی لە لیستی سزاکانی تیرۆر دەرهێنا.
سزاکانی سەر ئەم کۆمپانیایە لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ بە تۆمەتی گواستنەوەی چەک و کەرەستەی سەربازی بۆ سوپای پاسدارانی ئێران سەپێنرابوون. بڕیاری لابردنی سزاکان لە دوای سەردانێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق، عەلی ئەلزەیدی، بۆ واشنتن و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ و واژۆکردنی چەندین یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن هات.
لەگەڵ ئەوەشدا، بەشیر الشەبانی، بەڕێوەبەری کۆمپانیای فلاي بەغدا، لە لیستی سزاکاندا ماوە، بەڵام هۆکاری سزاکەی لە هاوکاریکردنی کۆمپانیای فڕۆکەوانییەکەوە گۆڕدرا بۆ پەیوەندی بە فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانەوە.
لە ماوەی ڕابردوودا هەوڵەکانی عەلی ئەلزەیدی بۆ کۆنتڕۆڵکردن و سنووردارکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا ستایشی واشنتنی بەدوای خۆیدا هێناوە، لە کاتێکدا دۆناڵد ترامپ سەبارەت بە دۆسیەی ئێران ڕایگەیاند کە گفتوگۆکان بە باشی بەڕێوە دەچن و لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری داهاتوودا ئەنجامەکەی دەردەکەوێت.