ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە، بە ئامادەبوونی عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، هەیبەت حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمان، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە بەرپرسان و دیپلۆماتکاران، کۆنفرانسی تایبەت بە ڕۆژی سەروەری بەڕێوەچوو.
عەلی زەیدی شەش خاڵی نیشتمانیی وەک بنەمای سەروەریی عێراق خستەڕوو، یەکەمیان کشانەوەی تەواوەتیی هێزە بیانییەکان و کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتییە.
دووەم، ڕێککەوتن بۆ کشانەوەی هێزەکانی تورکیا و چەکدارانی پەکەکە. سێیەم، یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ یەکخستنی بڕیاری ئەمنی. چوارەم، نەهێشتنی ئۆپۆزیسیۆنی چەکداریی بیانی.
پێنجەم، کۆنترۆڵکردنی چەک و تێکەڵکردنی فەسائیلەکان لەناو دامەزراوەکانی دەوڵەت، لەگەڵ خاڵی شەشەم، کە بریتییە لە دەستپێکردنی دروستکردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی نیشتمانی.