سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له ئه‌مریكا ڕژدبونی دووپاتكرده‌وه له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی بڕیاری چه‌ك له ده‌ستی ده‌وڵه‌ت و گوتی، پرسی چه‌كداماڵینی گروپه‌كان گرنگه و به ناچاریی ده‌بێت ئه‌نجامی بدات.
بۆ بەشداریکردن لە كۆبونه‌وه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، عەلی زەیدی لە نیۆیۆرکە، ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کردووە، بە ڕۆژنامەکەی گوتووە، تا مانگی شه‌شی ساڵی داهاتوو، ته‌واوی گروپه‌كان له چه‌ك داده‌ماڵرێن.
گوتوشیەتی، دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق واده‌یه‌كی 90 ڕۆژی دیاریی ده‌كرێت گروپه چه‌كداره‌كان هێرش ناكه‌ن و ئه‌مریكاش بۆردومانیان ناكات، دواتر قۆناغی ڕاده‌ستكردنی چه‌كه‌كانیان ده‌ستپێده‌كات و ڕۆژی 30ی مانگی شه‌شی ساڵی 2027 كۆتایی دێت، دوای ئه‌و واده‌یه‌ش هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك چه‌كی پێ بێت، بە له یاسا ده‌رچوو و قه‌ده‌غه‌كراو مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
عه‌لی زه‌یدی باسی لەوەش کردووە، به‌هۆی كاریگه‌رییه خراپه‌كانی جه‌نگی ئه‌مریكاو ئێرانیشه‌وه به به‌های 60 ملیار دۆلار زیان به‌ر عێراق كه‌وتووه.