ئه‌مڕۆ له نیویۆرك به به‌شداری ژماره‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ركرده و نوێنه‌رانی وڵاتانی جیهان، كۆبونه‌وه‌كانی خولی هه‌شتاویه‌كه‌مینی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌ستپێده‌كات.
عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق گوتار پێشكه‌ش ده‌كات و بڕیاره تیشك بخات سه‌ر چه‌ند پرسێكی گرنگی وه‌ك ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیی و چه‌كداماڵین كه حكومه‌ته‌كه‌ی ده‌ستیپێكردووه.
كاتژمێر پێنجی ئێواره دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا گوتاری وڵاتەکەی ده‌خوێنێته‌وه و بڕیاره باسی چه‌ند پرسێكی گرنگی نێوده‌وڵه‌تیی بكات به تایبه‌تیی ناسه‌قامگیریی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جه‌نگی ئۆكرانیا و ڕوسیا‌و چه‌ند پرسێكی جێی بایه‌خی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی.
سه‌ره‌ڕای جه‌نگ و پێكدادانی سه‌ربازیی نێوان ئێران و ئه‌مریكاش، مه‌سعود پزیشكیان سه‌رۆككۆمار و عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له نیویۆرك به‌شدارن، بڕیاره قسه له‌باره‌ی جه‌نگی ناوچه‌كه بكه‌ن و پێشنیازی نوێ له باره‌ی قسه‌و پێشنیازه‌كانی تره‌مپ بخه‌نه‌ڕوو كه به‌م دواییانه له باره‌ی جه‌نگ و ئاشتی له‌گه‌ڵ ئێران كردونی.