باڵوێزخانەی روسیا لە بەلجیکا داوا لە ناتۆ دەکات واز لە بیرۆکەی فراوانکردن لە بەرەی رۆژهەڵاتی ئەوروپا بهێنن و بڕیارەکانی لوتکەی بوخارێستی ساڵی 2008ـیش هەڵوەشێننەوە.
باڵوێزخانەکە ئاماژەی بەوەکردووە، یەکێتی ئەوروپا گەلەکەی بەرەو شەڕێکی چەکداری لەگەڵ روسیا ئامادە دەکات، ئەگەر دەیانەوێت شەڕ بووەستێت دەبێت بڕیارەکانی لوتکەی بوخارێست هەڵوەشێتەوە، واز لە فراوانخوازییەکانیان لە رۆژهەڵاتی ئەوروپا بهێنن.
لوتکەی بوخارێست، ساڵی 2008 کۆبوونەوەی 20ەمی وڵاتانی ناتۆ بوو لە رۆمانیا، تێیدا باس لە خواستەکانی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ئەوروپا کرا بۆ هاتنە ناو پەیمانی باکوری ئەتڵەسی ناتۆ، لەو کاتەشەوە روسیا بەردەوام هەڕەشەی وەشاندنی گورزی سەربازی دەکات، ئەگەر ئەو وڵاتانە بچنە ناو ناتۆوە.