ڕاستەوخۆ

شاندی ئەمریکا و ئێران گەیشتنە پاكستان و ئه‌مڕۆ ده‌ست به‌ دانوستان ده‌كه‌ن

reset font size increase font size

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر شاندی دانوستانكاری ئه‌مریكا گه‌یشتنه‌ ئیسلام ئابادی پاكستان و بڕیاره‌ پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ شاندی ئێرانی ده‌ستپێبكه‌ن.

بە گەیشتنی شاندی باڵای ئەمریکا بۆ ئیسلام ئاباد، چاوەکان لەسەر دەستپێکردنی دانوستانە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆکانن لەگەڵ شاندی ئێران بۆ تاوتوێکردنی پرسەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە.

شاندی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی جەی‌ دی ڤانس، جێگری دۆناڵد ترەمپ، گەیشتە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان، لەم گەشتەدا ستیڤ ویتکۆف و جارید کۆشنەر، نوێنەرانی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا یاوەری ونس دەکەن.

جه‌ی دی ڤانس پێش بەڕێکەوتنی بۆ پاکستان هۆشداری دابووە ئێران و ڕایگەیاند، پێویستە لایەنی ئێرانی بە نیەتێکی باشەوە مامەڵە بکات و یاری بە ئەمریکا نەکات.

شه‌وی ڕابردوو، شاندی کۆماری ئیسلامی ئێران بە سەرۆکایەتی محەمەد باقەر قالیباف، سەرۆکی ئەنجومەنی شورای ئیسلامی، گەیشتنە پاکستان.

شاندە ئێرانییەکە نزیکەی 70 کەسن، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوە، عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان سکرتێری ئەنجومەنی بەرگری و عەبدولناسر هیمەتی سەرۆکی بانکی ناوەندی لەخۆ دەگرێت.

قالیباف دوای گەیشتنی بۆ ئیسلام ئاباد ڕایگەیاند، ئێمە نیەتێکی باشمان هەیە، بەڵام متمانەمان نییە."

 ئاماژەی بەوەشکرد، ئەزموونی ئەوان لەگەڵ ئەمریکییەکان هەمیشە لەگەڵ شکستی و بەڵێن شکێنی بووە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی سی ئێن ئێن، دانوستانەکانی ئەمڕۆ بە شێوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بەڕێوە دەچن، پێدەچێت سەرەتا لە ڕێگەی نێوەندگیری پاکستانەوە ڕێککەوتن لەسەر پلانی گفتوگۆکان بکرێت و دواتر لە هەمان ڕۆژدا هەردوو لایەنی ئێرانی و ئەمریکی بچنە گفتوگۆی ڕاسته‌وخۆوه‌.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.