قایمقامیەتی هەڵەبجە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دەستبە دابەشکردنی غازی ماڵان دەکرێت و هەر ماڵێک یەک بتڵ غازی پێدەدرێت.
قایمقامیەتی قەزای مەڵبەندی هەڵەبجە ئاگاداری دهكاتهوه، ئەمڕۆ شەممە غازی ماڵان دابەشدەکرێت، هەرماڵێک یەک بتڵ غازی پێ دەدرێت، بهڵام پێویسته ئەو کەسەی غازەکە وەردەگرێت ئەو پشتگیریەی پێبێت کە لە بەڕێوەبەرایەتی پسوڵەی خۆراک بۆی کراوە ههروهها کارتی نیشتیمانی پێبێت تاوهكو بێبەش نەبێت.
دەشڵێت، ئەوانەی تازە پڕۆسەی هاوسەرگیریان ئەنجامداوە لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی پسوڵەی خۆراک ئامادەبن بۆوەرگرتنی غاز.
داواش لە هاوڵاتیان دەکات، بە هیچ شێوەیەک سەردانی کارگەکان نەکەن، چونکە لەوێ بتڵهغاز بە هیچ کەسێک نادرێت.