ڕاستەوخۆ

شاسوار عەبدولواحید: هەفتەی داهاتوو رێککەوتنەکەمان لەگەڵ یەکێتی واژۆ دەکەین

reset font size increase font size

دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی یه‌كێتی، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگه‌یاند، كۆبووه‌نه‌وه‌كه‌یان زۆر باشبووه‌ و هەفتەی داهاتووش كۆده‌بنه‌وه‌ و رێككه‌وتنی نێوانیان واژۆ ده‌كه‌ن.

شاسوار عەبدولواحید له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژەی بەوەکرد، هه‌فته‌ی داهاتوو جارێكی دیكه‌ کۆبوونەوەی نێوان یەکێتی و نەوەی نوێ بەڕێوەدەچێت، سەرجەم ئەو خاڵانەی لەسەر رێککەوتوون دەنوسرێتەوە و ئیمزای لەسەر دەکەن.

وتیشی، هەر لایەنێکی ئۆپۆزسیۆن رەخنەی لە ئێمە هەیە، بابێتە ناو رێککەوتنەکە و 50+1 تێپەڕێنین پۆستی سەرۆکی حکومەتی پێدەدەین.

ده‌شڵێ، ئێمە بۆیە سیاسەت دەکەین، بۆ ئەوەی بارودۆخی هاووڵاتیان باشتر بکەین، ئەم رێککەوتنەش هاوسەنگی هێز رێکدەکاتەوە وا دەکات گوزەرانی هاووڵاتیان باشتر ببێت.

راشیگه‌یاند، ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنه‌كه‌یان بچێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، ئه‌وا هه‌ركه‌سێك كاندیدی یه‌كێتی بێت بۆ پۆستی سه‌رۆككۆمار ده‌نگی پێده‌ده‌ن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.