ڕاستەوخۆ

هاوپەیمانیی هێزە کوردییەکانی ڕۆژهەڵات: ڕق و کینەی ڕەزا پەهلەوی بێ بنەمایە

reset font size increase font size

 هاوپەیمانیی هێزە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەڵامی قسەکانی ڕەزا پەهلەویان دایەوە و دەڵێن: ئەو جۆرە ڕق و کینانە لە هیچ شوێنێکدا جێگەی نابێتەوە و لەسەر دەستی ئیرادەی گەلانی ئازاد و ئێرانییە ئازادیخوازەکان دەنێژرێن.

هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران، کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر بە بەشداریی پێنج لایەنی سیاسی پێکهێنرا، ئاماژەیان بەوەش کردووە: هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکان لە کوردستانی ئێران، وێڕای شەرمەزارکردنی ئەو جۆرە لێدوانە لاواز و بێ بنەمایەی ڕەزا پەهلەوی، جەخت لەسەر هەڵوێستە پرەنسیپییەکانی خۆی لە داکۆکیکردن لە پرسی نەتەوەی کورد و مافە ڕەواکانی گەلانی ستەملێکراوی ئێران دەکاتەوە.

ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو، ڕەزا پەهلەوی، لە ڕاگەیەنراوێکدا کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە هۆکاری سەرەکیی دروستبوونی دووبەرەکی لە ئێران ناوبرد و گوتی: یەکپارچەیی خاکی ئێران هێڵی سووری نەتەوەی مەزن و یەکگرتوومانە، هەر تاکێک یان گرووپێک کە ئەم هێڵە سوورە ببڕێت، یان هاوکاریی ئەو کەسانە بکات کە لێی دەبڕن، ڕووبەڕووی وەڵامێکی یەکلاکەرەوەی نەتەوەی هۆشیاری ئێران دەبێتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.