پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، لەسەر کوژرانی دوو کەسەکەی ناحیەی ڕزگاری، دوو کەس دەستگیرکراون و لە کاتی لێکۆڵینەوەدا دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر لە راگەیانراوێکدا راشیگه‌یاند، بەهۆی کێشەییەکی کۆمەڵایەتییەوە دوو کەس لە ناحیەی ڕزگاری (تۆپزاوا) کوژراون و دوو تۆمەتباری سەرەکی رووداوەکەش دەستگیرکراون .
ئاماژە بەوەشکراوە، ده‌ستبه‌جێ تیمه‌كان گه‌یشتونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه و هه‌ردوو تۆمه‌تباری سه‌ره‌كیان به ناوه‌كانی ( ی . م .ع ) و ( ع. ی . م ) دهسگیركردووه و دانیان به تاوانه‌كه‌یان ناوه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه .
ئێواره‌ی دوێنێ له دوای نوێژی ته‌راویح له مزگه‌وتێكی ناحیه‌ی رزگاری (تۆپزاوا)ی شاری هه‌ولێر، دوو كه‌س كوژران، كه یه‌كێك له كوژراوه‌كان نازناوی مه‌لای هه‌یه و ناوبژی كردووه.