کۆمیتەی پاراستنی رۆژنامەنووسانCPJ رایگهیاند، ساڵی 2025ی مەترسیدارترین ساڵ بووه بۆ كاری میدیایی و لهو ساڵهدا 129 رۆژنامهنووس كوژراون كه زۆرینهیان بههۆی هێرشی ئیسرائیلهوه بووه.
كۆمیتهكه لە نوێترین راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا ئاشکرای دەکات، لە ساڵی رابردوودا، 129 رۆژنامەنووس و کارمەندی میدیایی لە سەرتاسەری جیهان کوژراون، ئەمەش بەرزترین ئامارە کە رێکخراوەکە لە ماوەی سێ دەیەی رابردوودا تۆماری كردووه.
بە گوێرەی راپۆرتەکە، حکومەتی ئیسراییل بەرپرسیار بووە لە کوشتنی دوو لەسەر سێی ئەو میدیاکارانەی له 2025 كوژراون، کە زۆربەیان رۆژنامەنووسی فەلەستینی بوون و لە کەرتی غەزە رووماڵی جەنگیان کردووە.