کیم جۆن ئون سەرۆکی کۆریای باکور رایگەیاند، وڵاتەکەمان توانای لەناوبردنی تەواوەتی کۆریای باشووری هەیە ئەگەر ببنە هەڕەشە لەسەرمان و ئێمە قەت سازشیان بۆ ناکەین.
کیم جۆن ئون، سەرۆکی کۆریای باشوور لە کۆتا رۆژی کۆنگرەی نۆیەمی پارتی کرێکاری کۆریا، کە جارێکی دیکە بە سەرۆکی پارتەکە هەڵبژێردرایەوە گوتی، ئێمە هیچ جۆرە بازرگانییەکمان لەگەڵ کۆریای باشوور نییە، قەوارەیەکی ئاژەوەگێرە، ئێمە سازشکردنمان بۆ باشوور لە مێشکماندا دەرکردووە و ئەگەر ببنە مایە هەڕەشە 'بە تەواوی' لەناویان دەبەین.
لەبارەی هاوسنووری هەردوو کۆریاش کیم گوتی، ناتوانین خۆمان لە دراوسێتی کۆریای باشوور لابدەین، چونکە ئەوە جوگرافیای ئێمەیە، بەڵام باشترە بۆ خۆمان واز لە ئێمە بێنن.
هەروەها گوتیشی، کۆریای باشوور و ئەمریکا پەیوەندی بازرگانیان هەیە، ئێمەش ئامادەین پەیوەندییەمان هەبێت و دەرگامان کراوەیە، بەڵام دەبێت ئەمریکا رەچاوی بەرنامەی ئەتۆمی ئێمە بکات.