ڕاستەوخۆ

ململانێی ناوخۆی ئەمریکا لەسەر پرسی ئێران بڕیاری کۆتایی ترەمپی ئاڵۆز کردووە

reset font size increase font size

 

ناکۆکییەکانی حکومەتی ئەمریکا سەبارەت بە بژاردەکانی هێرشکردن یاخود رێککەوتن لەگەڵ ئێران بەردەوامە، ئەمەش وایکردووە ئاسۆی بڕیارەکەی ترامپ ناڕوون بێت.

ناوخۆی ئەمریکا لەسەر ئەم پرسە دابەشبوون بۆ دوو گروپ؛ گروپی شەڕخوازەکان کە هێرشی سەربازییان دەوێت، گروپێکی دیکە کە ئاشتیان دەوێت.

گرووپی شەڕخوازن پێیانوایە هەڕەشە و کردەوە  سەربازییەکان دەتوانێت پێگەی ئەمریکا لە ناوچەکە و دانوستانە ئەتۆمییەکان بەهێزتر بکات.

لە بەرامبەردا، گرووپی دووەم پشتگیری لە هیچ شەڕ و چالاکییەکی سەربازی لە ناوچەکەدا ناکەن و هۆشدارییان داوە کە هێرشی سەربازی دەتوانێت لێکەوتەی جددی بۆ هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکەدا هەبێت و پێیان باشە لە ڕێگەی دیپلۆماسی و فشاری ئابووریەوە پرسەکان چارەسەر بکرێن.

ئەم ناکۆکییانە گەیشتوونەتە ئاستێک کە دۆناڵد ترەمپ، ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەووە کە باس لەوە دەکەن فەرماندەیەکی باڵای سەربازی دژی هێرش بووە و وتی “من بڕیار دەدەم”. 

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە لە ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ڕاپۆرتێکی لەو بارەیەوە بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە، ژەنەڕاڵ دانیال کەین هۆشداری داوەتە ترامپ لەوەی ئەو بڕە زۆرەی چەک و توانا سەربازیانەی لەم شەڕەدا بەکاردێن، وادەکات ئەمریکا لە داهاتوودا، توانای پاراستنی هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکە کەم بێتەوە و بەرپەرچدانەوەی چین لە ململانێکانی داهاتوودا سنووردار ببێت. 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێكی ئەکسیۆس، جەنەراڵەکە هۆشداریداوە لەوەی ئاستی مەترسی و زیانەکانی هێرشکردنە سەر ئێران زۆر زیاترە لە ئۆپەراسیۆنی ئەم دواییەی ئەمریکا لە ڤەنزوێلا و دەتوانێت ببێتە هۆی قوربانییەکی بەرچاوی ئەمریکییەکان و پەرەسەندنی بەرفراوانتری گرژییەکانی ناوچەکە. 

ناکۆکی ئیدارەی ترەمپ سەبارەت بە ئێران، تازە نییە، لە ڕۆژانی سەرەتای شەڕی 12 ڕۆژەی ئێران و ئیسرائیل، کەناڵی ئەلجەزیرە لە ڕاپۆرتێکدا بە ناوی “جێهێشتنی ئیسرائیل" کە قسەی لەگەڵ تاکەر کارلسۆن، کەسایەتی نزیک لە ترەمپدا کردبوو، گوتی؛

ئەگەر ئیسرائیل بیەوێت شەڕ دەستپێبکات، ئەوا مافی خۆیەتی، وڵاتێکی خاوەن سەروەرە و دەتوانێت هەرچی بیەوێت بیکات، بەڵام بە پشتیوانی ئەمریکا نا. 

لە ڕاپۆرتەکەی جەزیرەدا هاتبوو، کارسلۆن پێیوایە، نە بژاردەی شەڕ باشە، نە ئاشتی، بەڵکو بژاردەیەکی باشتر لەو دوانە هەیە، ئەویش ئەوەیە کە ئیسرائیل بە تەنیا جێبهێڵن، با شەڕەکانی خۆیان بکەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.