سهرۆككۆماری توركیا رایگهیاند، پڕۆسەی چارەسەری چووەتە قۆناغێکی نوێوە، لەم قۆناغەدا ئەرکی و بەرپرسیارەتییەکانمان زیاتر دەبن.
ئەردۆغان لە میانەی بەشداربوونی لە ڕێوڕەسمی "ئۆنور ئیفتار" لە ئەستەمبوڵ ڕایگەیاند، وەک ئاکەپە و مەهەپە یەکگرتن و هاوبەشییان زۆر زیاتر دەبێت بەرەو بەرژەوەندییە هاوبەشەکانیان هەنگاو دەنێن و قۆناغەکە بەهێمنی و ئارامی بەڕێوەدەبهن.
گوتیشی، چۆن لە قۆناغی نوسینەوەی ڕاپۆرتی هاوبەشی کۆمیسیۆندا بە سازانەوە کارمان لەگەڵ لایەنەکانی تر کرد لەمەوبەدواش بەم شێوەیە بەردەوام دەبین.
ئاماژهی بهوهشكرد، نەیانهێشتووە پڕۆسە و ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنی پەرلەمان لەلایەن کۆمەڵە کەسێکی تێکدەرەوە بشێوێنرێت و لە ماوەی ئەم 16 مانگەدا هەنگاوی گرنگ لەپێناو پرۆسەی چارەسەری کە پڕۆژەیەکی دەوڵەتەكهیانه نراوە، له ئێستاشدا قۆناغێكی نوێ له پرۆسهكه دهستیپێكردووه.