ڕاستەوخۆ

گوتەبێژی یەکێتی: بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک ڕێککەوتنمان کردووە و جێبەجێی دەکەین

reset font size increase font size

کاروان گەزنەیی، گوتەبێژی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ڕایگەیاند، بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک ڕێککەوتنمان کردووە و ئەمڕۆ جێبەجێی دەکەین.

کاروان گەزنەیی، لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنوسیدا گوتی، ئەمڕۆ ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگاری کەرکوک دەکەن و بنەمای ئاڵوگۆڕەکەش ڕێککەوتنێکی دووساڵ بەر لە ئێستایە و هیچ پەیوەندییەکی بە پۆستی سەرۆککۆمارەوە نییە، ئێستاش یەکێتی پابەندە بە ڕێککەوتنەکەی خۆی.

گوتیشی، ئەوانەی ئێستا ناڕازین لەم ئاڵوگۆڕە با کاتی خۆی لەگەڵ یەکێتی ڕێکبکەوتنایە بۆ دانانی پارێزگارێکی کورد، ئێستا کورد پۆستەکەی بە لایەنی دیکە نەدایە، هەروەها ئەگەر خەمی پارێزگاریانە با پیرۆزباییان لێبکردایە و سکاڵایان بۆ لابردنی تۆمار نەکردایە.

لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشەوە، گەزنەیی ئاماژەی بەوەشکرد، لێرە بەدواوە یەکێتی شێوازی گفتوگۆکانی دەگۆڕێت و بەگوێرەی کورسی دەبێت کابینەی داهاتوو پێکبهێنرێت، لەگەڵ نەوەی نوێش بەرەوپێشچوونی زیاتر بەخۆوە دەبینێت بۆ ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوی حکومڕانیی.

له‌ ڕۆژی 10ـی ئابی 2024، لە هۆتێل ڕه‌شید له‌ به‌غداد کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ئه‌نجامدرا، پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك تا 31ـی كانونی یه‌كه‌می 2025 لای كورد ده‌بێت، دواتر لە 1ـی كانونی دووەمی 2026ـەوە پۆسته‌كه‌ ده‌درێت به‌ توركمان و دواتر دەبێتە پشكی عەرەب.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.