ڕاستەوخۆ

لە هەولێر ڕووداوێکی کوشتن روویدا؛ تۆمەتبارەکەی لە دهۆک دەستگیرکرا

reset font size increase font size

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، بەبەیانی ئەمڕۆ لە ئەنجامی ڕووداوێکی کوشتن لە گەڕەکی باداوە، کەسێک کوژرا و تۆمەتباری سەرەکیی ڕووداوەکەش دوای هەڵاتنی بۆ شاری دهۆک، لە ماوەیەکی پێوانەییدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا.

بەپێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، ڕووداوەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ (ڕۆژی شەممە) لە گەڕەکی باداوەی شاری هەولێر تۆمارکراوە و دوای ئاگادارکردنەوەی هێزە ئەمنییەکان، تیمەکانی لێکۆڵینەوە دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنی مەبەست.

لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانی پۆلیس دەردەخەن کە هۆکاری سەرەکیی ڕووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ "کێشەیەکی خوێندکاری".

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەش کردووە، دوای بەدواداچوون دەرکەوتووە کە تۆمەتباری سەرەکی بەرەو شاری دهۆک هەڵهاتووە، بۆیە دەستبەجێ هەماهەنگی لە نێوان بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای دهۆک کرد، و توانرا لە کاتێکی کەمدا تۆمەتبارەکە بدۆزرێتەوە و دەستگیر بکرێت.

لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و ڕێکارە یاساییەکان بەرامبەر تۆمەتبار بەردەوامن.

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.