ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە بڕیارێکدا، کەمترین مووچەی مانگانەی خانەنشینیی بۆ کرێکاران و کارمەندانی کەرتی تایبەت دیاری کرد.
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بڕیاریدا کەمترین مووچە لە 500 هەزار دینار کەمتر نەبێت، بەمەش مووچەی خانەنشینیی کەرتی تایبەت هاوتا لەگەڵ کەرتی گشتیدا جێبەجێ دەکرێت.
بو گوێرەی بڕیاری ژمارە (297)ی ئەنجومەنی وەزیران، کە بە ئیمزای مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەرە، پێشنیاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی پەسەند کراوە. لە بڕیارەکەدا هەردوو وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕاسپێردراون بۆ دەرکردنی ڕێنمایی پێویست بە مەبەستی ئاسانکاری لە جێبەجێکردنیدا.
بڕیارەکە ئاراستەی سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە و لە ڕۆژنامەی فەرمیی وەقایعی کوردستان بڵاو دەکرێتەوە بۆ ئەوەی ببێتە ڕێنماییەک و بچیتە بواری جێبەجێکردنەوە.