ڕاستەوخۆ

وەزارەتی پەروەردە ڕۆژی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی ڕاگەیاند

reset font size increase font size

ئەنجوومەنی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی خۆیدا ساڵنامەی خوێندنی (2026-2027)ی پەسەند کرد و بڕیاری دا ڕۆژی یەکشەممە، 20ی ئەیلولی 2026، یەکەم ڕۆژی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن بێت لە سەرجەم قوتابخانەکان.

بە گوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی پەروەردە، لە ڕابردوودا یەک ملیۆن و 681 هەزار و 522 قوتابی لە قوتابخانە حکومییەکان و 146 هەزار و 50  خوێندکار لە قوتابخانە تایبەتەکاندا خوێندویانە. هێشتا ئاماری فەرمیی ژمارەی قوتابیانی ئەم ساڵە ڕانەگەیەندراوە.

لە هەرێمی کوردستاندا کۆی گشتیی حەوت هەزار و 585 قوتابخانە هەن، کە شەش هەزار و 957یان حکومی و 628یان ناحکومین.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.