تۆم باراک باڵیۆزی ئهمریكا له توركیا و نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ کاروباری عێراق و سوریا لە کۆشکی سەرۆککۆماری تورکیا لە ئەنقەرە لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە کۆبوویەوە.
دوابەدوای کۆبوونەوەکە باراک لەڕێگەی پۆستێکی تۆڕی ئێکسەوە ڕایگەیاند، هەردوولا جەختییان لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندییەکان کردووەتەوە گوتیشی باسیان لە کۆتا گۆڕانکارییە ئەمنییەکان و پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان هەردوولا کردووە.