ڕاستەوخۆ

مەهەپە نەخشەڕێگەی کۆمسیۆنی بەدواداچوونی پەرلەمانی ئاشکرا دەکات: هەموو حزبەکان بەشدار دەبن

reset font size increase font size

جێگری سەرۆکی مەهەپە وردەکاریی پێکهاتە و ئەرکەکانی کۆمسیۆنی بەدواداچوون و چاودێریکردنی پەرلەمانی ئاشکرا دەکات و ڕادەگەیەنێت، سەرجەم فراکسیۆنە پەرلەمانییەکان تێیدا ئەندام دەبن.

فەتحی یڵدز، جێگری سەرۆکی گشتیی پارتی نەوەپەرستی تورکیا (مەهەپە)، لە ڕێگەی پۆستێکەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، نەخشەڕێگە و ئەرکەکانی کۆمسیۆنی بەدواداچوون و چاودێریکردنی پەرلەمانی خستەڕوو.

بەگوێرەی لێدوانەکەی جێگری سەرۆکی مەهەپە، لە ساڵی نوێی یاساداناندا و لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی "یاسای چوارچێوە"دا، کۆمسیۆنێکی تایبەت بە بەدواداچوون و چاودێریکردن پێکدەهێنرێت و گشت ئەو حزبانەی کە خاوەن فراکسیۆنن لە پەرلەمانی تورکیادا، بەپێی ڕێژەی کورسییەکانیان نوێنەرایەتییان لەو کۆمسیۆنەدا دەبێت.

ئەرکەکانی کۆمسیۆنەکە کامانەن؟

چاودێریی ورد: کۆمسیۆنەکە لە نزیکەوە چاودێریی چۆنیەتیی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە و جێبەجێکردنی یاسای چوارچێوە دەکات.

پێشکەشکردنی پێشنیار: بەپێی ئەوکار و بەرەوپێشچوونانەی لە میدانیدا دەبن، ڕێوشوێن و پێشنیاری پێویست ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات.

هەڵسەنگاندنی کۆتایی: پێشنیار و ڕاسپاردەکانی دەستەی بەدواداچوون و هەڵسەنگاندن دەبرێنە پەرلەمان و دواتر لەلایەن کۆمسیۆنی بەڕێوەبردنەوە لێکۆڵینەوە و هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.