ڕاستەوخۆ

حزبوڵای عێراق سەرجەم چالاکییە سەربازییەکانی راگرت

reset font size increase font size

دوای کۆتاییهاتنی پرۆسەی کشاندنەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق، کەتیبەکانی حزبوڵای عێراقی ڕاگرتنی سەرجەم چالاکییە سەربازییەکانی ڕاگەیاند و جەخت لەسەر هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان دەکاتەوە.

ئەبوحسێن حەمیداوی، ئەمینداری گشتیی کەتیبەکانی حزبوڵای عێراق، لە ڕاگەیەنراوێکدا داوای لە چەکدارەکانی کرد سەرجەم جووڵە و چالاکییە سەربازییەکان ڕابگرن، ئەمەش لە پاش تەواوبوونی پرۆسەی کشانی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و ڕاگەیاندنی ڕۆژی سەروەریی عێراق لەلایەن حکومەتەوە.

ئەمینداری گشتیی کەتیبەکان هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی لەگەڵ سوپا و دەزگە ئەمنییەکانی حکومەتی عێراقی بە هەنگاوێکی ئەرێنی و باش وەسف کرد.

سەرەڕای ڕاگرتنی چالاکییەکان، بزووتنەوەکە هۆشداریی دایە لایەنە پەیوەندیدارەکان و ڕایگەیاند، بەگوێرەی زانیاری و چاودێرییەکانیان، هێشتا فڕۆکەی جەنگیی و سیخوڕیی ئەمریکی لە ئاسمانی عێراقدا دەبینرێن.

هاوکات جەختیشی کردەوە کە هەر فڕۆکەیەکی نائاسایی لە ئاسمانی وڵاتدا بمێنێت، دەیکەنە ئامانج تا ئەو کاتەی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی سوپای عێراق بە تەواوی چالاک دەبێت.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.