ڕاستەوخۆ

کرملین: ڕووسیا و تورکیا لەسەر گواستنەوەی سیستمی S-400 بۆ وڵاتێکی سێیەم گفتوگۆ دەکەن

reset font size increase font size

لە نێوان مسکۆ و ئەنقەرەدا پێشهاتێکی نوێی دیپلۆماسی لەبارەی چارەنووسی سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانیی S-400 دێتە ئاراوە و کۆشکی کرملینیش ڕایگەیاند کە دانوستانەکان لەسەر ئەگەری ڕادەستکردنی ئەم سیستمە بە وڵاتێکی سێیەمی دۆستی ڕووسیا بەردەوامن.

دیمیتری پیسکۆف، وتەبێژی کرملین، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا جەختی لەوە کردەوە کە ئەم بابەتە لە کارنامەیاندا هەیە و کار و پەیوەندییە پێویستەکان لەوبارەیەوە ئەنجام دەدرێن. پێشتریش سەرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، ئاماژەی بەوە دابوو کە وڵاتەکەی دەتوانێت ڕەزامەندی بدات لەسەر فرۆشتنەوەی سیستمەکە بە وڵاتێکی بەرپرسیار و دۆست.

کڕینی ئەم سیستمە لە ساڵی ٢٠١٧دا قەیرانێکی گەورەی لە پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئەمریکادا دروست کردبوو. بەپێی ڕێککەوتنەکە، ئەنقەرە بۆ هەر فرۆشتنێک یان گواستنەوەیەکی سیستمەکە پێویستی بە ڕەزامەندیی فەرمیی مسکۆ هەیە، هەرچەندە تا ئێستا بە تەواوی ڕوون نییە کە ئەم سیستمە دەدرێتە کام وڵات.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.