ڕاستەوخۆ

دەوڵەت باخچەلی: پڕۆسەی ئاشتی گەورەترین میراتە بۆ نەوەکانی داهاتوو

reset font size increase font size

دەوڵەت باخچەلی ڕایگەیاند، دەبێت لە قۆناغەکانی داهاتوودا لەسەر بنەمای پەرەسەندی دیموکراسی سەرلەنوێ حزبە سیاسییەکانی تورکیا و سیستمی هەڵبژادن و بەگوێرەی سیستمی سەرۆککۆماری دابڕێژرێنەوە.


دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی گشتی مەهەپە لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، لە ساڵی 2017دا گۆرانکاری گرنگ لە دەستوردا ئەنجامدراون و تورکیا لە سیستمی پەرلەمانییەوە گۆڕاوە بۆ سیستەمی سەرۆککۆماری.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەقۆناغەکانی داهاتوودا گۆرانکاری گرنگ  کە لەگەڵ ڕۆحییەتی سیستمی سەرۆککۆماری ئەنجامدەدرێن.

گوتیشی، پڕۆسەی ئاشتی تەنها بۆ ئەمڕۆ نییە و پەیوەندی بە داهاتوو و پەرەسەندنی تورکیا لەڕووی ئابوری و خۆشگوزەرانییەوە هەیە و لەئێستادا پڕۆسەکە گرنگترین بابەتی ئەوانە.

هەروەها ڕەخنەی لە ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی گشتی یەنی پارتیش گرت و گوتی، چەندینجار داوایان کردووە جەهەپە بەسەر دوو بەرەدا دابەش نەبێت و چاوەڕوان بوون یەنی پارتی بەهێزتر بەشداری پڕۆسەی ئاشتی بێت.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.