ڕاستەوخۆ

نووسینگەی یاسایی ئەسرین: هەڵمەتە نەرێنییەکان دژی ئۆجالان ئامانجیان تێکدانی پرۆسەی ئاشتییە

reset font size increase font size

نووسینگەی یاسایی ئەسرین لە بەیاننامەیەکدا ڕەخنەی توند لەو قسە و باس و مشتومڕانە دەگرێت کە دەوروبەری دۆخ و شوێنی نیشتەجێبوونی عەبدوڵڵا ئۆجالان لە ئیمرالی دروست کراون و جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ئامانج لەو هه‌وڵانە جیاکردنەوەی پرۆسەی چارەسەریی پرسی کوردە لە چوارچێوە ڕاستەکەەی.

لە بەیاننامەکەیدا کە لە 21ی ئەیلوولی 2026 بڵاوکراوەتەوە، نووسینگەی یاسایی ئەسرین ئاماژەی بەوە داوە، لە کاتێکدا هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد لەسەر بنەمای سیاسی و یاسایی بەڕێوەدەچن، بەڵام "قسەی دەستکاریکردن و ئیستفزازی" بە ئامانجی تێکدانی دۆخەکە بڵاودەکرێنەوە و هەڵمەتی تێڕوانینی نەرێنی دژی عەبدوڵڵا ئۆجالان، ڕاستەوخۆ گەلی کوردی کردووەتە ئامانج بۆ ئەوەی ڕێگری لە بەدواداچوونی ئاشتی و دیموکراسی بگرن.

نووسینگەکە باسی لەوەش کردووە، ئەو پێکهاتەیەی کە وەک "خانەنشینی" یان شوێنی نیشتەجێبوون بۆ ئۆجالان باسی لێوە دەکرێت، بەگوێرەی پێویستییەکانی پرۆسەکانی ململانێ و چارەسەرکردن دروستکراوە بۆ پێشخستنی کاری سیاسی و یاسایی، کەچی هەندێک لایەن کردوویانەتە ماددەیەک بۆ هاندان و کورتکردنەوەی مێژوویەکی دوو سەدەیی پرسی کورد بۆ "مانشێتی تابلۆیدی هەرزان".

لە کۆتایی بەیاننامەکەیدا، نووسینگەی یاسایی ئەسرین دووپاتی کردەوە کە پرۆسەی ئاشتی دەبێت لەسەر بنەمای یاسایی و دیموکراسی بەردەوام بێت، داوای کرد کە هەلومەرجی پێویست بۆ بەشداریکردنی ئۆجالان لە پرۆسەی ئاشتیدا دابین بکرێت، و جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەوان لە هەموو بارودۆخێکدا بەردەوام دەبن لە داکۆکیکردن لە مافەکانی عەبدوڵڵا ئۆجالان و گەلی کورد.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.