ڕاستەوخۆ

پەرلەمانی تورکیا بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی سێ یاسای گرنگ هەموار دەکاتەوە

reset font size increase font size

پەرلەمانی تورکیا بە مەبەستی بەدەمەوەهاتنی زیاتر و سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی، ئامادەکاری دەکات بۆ هەموارکردنەوەی هەریەکە لە یاساکانی بەرەنگاربوونەوەی "تیرۆر"، یاسای سزاکان و یاسای جێبەجێکردنی سزاکان.

سەرچاوەیەک لە پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکپارتی)ی دەسەڵاتدار بە ڕۆژنامەی "تورکیا"ی ڕاگەیاندووە، هه‌‌نگاوه‌ نوێیه‌کانی پەرلەمان هاوتەریب دەبێت لەگەڵ چاودێریی مەیدانیی هێزە ئەمنی و هەواڵگرییەکانی تورکیا بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی پەکەکە چەکی داناوە.

جێی باسە، ساڵی ڕابردوو پەرلەمانی تورکیا کۆمیسیۆنێکی ٥١ کەسی بۆ پرۆسەی ئاشتی پێکهێنا و دوای نووسینەوە و پەسەندکردنی پرۆژەیاسای پرۆسەی ئاشتی لە مانگی ئابدا، کۆتایی بە ئەرکەکانی هات.

دوای پەسەندکردنی یاساکە بە دەنگی زیاتر لە دوو لەسەر سێی پەرلەمانتاران، دەستەی چاودێریکردن و هەڵسەنگاندنی پرۆسەکە بە سەرۆکایەتیی جەودەت یڵماز، جێگری سەرۆککۆماری تورکیا و بە بەشداریی وەزیرانی دەرەوە، داد، ناوخۆ، بەرگری، سەرۆکی هەواڵگری و سکرتێری گشتیی ئەنجوومەنی ئاسایش پێکهێنرا و بڕیاریشە بۆ هەمان مەبەست کۆمیسیۆنێک لە ١٧ پەرلەمانتاری پارتە جیاوازەکان پێکبهێنرێت.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.