ڕاستەوخۆ

شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پرسی بودجە سەردانی بەغدا دەکات

reset font size increase font size

بڕیارە سبەی شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بچێتە بەغدا و لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق کۆببێتەوە، بە مەبەستی تاوتوێکردن و جێگیرکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی ساڵی ٢٠٢٧دا.

شاندەکەی هەرێمی کوردستان پێکدێن لە ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران، لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای وەزارەتی دارایی و ئابووری و سەردانەکەش درێژەپێدەری کۆبوونەوە تەکنیکییەکانی پێشووە بۆ دۆزینەوەی میکانیزمی گونجاو لە بودجەی فیدراڵیدا.

جگە لە دۆسیەی بودجەی ٢٠٢٧، پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان یەکێکی دیکە دەبێت لە تەوەرە گرنگەکانی گفتوگۆ، بەتایبەت کە بڕیارە سەرەتای ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی ئەیلوولی مووچەخۆران ڕەوانەی بەغدا بکرێت تاوەکو وردبینیی تێدا بکرێت و ڕێکارەکانی تەمویلکردنی دەست پێ بکات.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.