ڕاستەوخۆ

دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان لە مەشهەدەوە بۆ نەجەف بە فەرمی ڕاگەیەندرا

reset font size increase font size

بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی فڕۆکەخانەی مەشهەد ڕایگەیاند، گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی ئەو شارەوە بۆ نەجەف دەست پێ دەکەنەوە و بڕیارە ئەمشەو یەکەم فڕۆکە بەرەو عێراق بفڕێت.

حەسەن جەعفەری، بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی فڕۆکەخانەی "شەهید هاشمی نەژاد" لە مەشهەد، ئاشکرای کرد، دوای ئەو سنووردارکردنانەی پێشتر لەلایەن عێراقەوە سەپێندرابوون، ئەمشەو کاتژمێر 18:40 یەکەم گەشتی ئاسمانی لە هێڵی مەشهەد - نەجەف دەست پێ دەکاتەوە و کاتژمێرێک دوای ئەوەش دووەم گەشت ئەنجام دەدرێت، سەبارەت بە نرخی بلیتەکانیش ڕوونیکردەوە، دیاریکردنی نرخ لە دەسەڵاتی ڕێکخراوی فڕۆکەوانیی مەدەنیی ئێرانیدا دەبێت.

هەینیی ڕابردوو گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و ئێران بەهۆی سزاکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕاگیرابوون، بەڵام فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، ڕۆژی هەینی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاندبوو، لە واشنتن لەگەڵ سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا کۆ بووەتەوە و ناوبراو رەزامەندیی داوە لەسەر بەدەرکردنی ئەو گەشتانەی بۆ شوێنە پیرۆزەکان دەکرێن.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.