ڕاستەوخۆ

سەرۆکی مەهەپە: نابێت کات بەفیڕۆ بدرێت و دەبێت دەستبەجێ "یاسای چوارچێوە" بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

reset font size increase font size

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی گشتیی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) ڕاگەیەندراوێکی فەرمیی سەبارەت بە دوایین پێشهاتە یاساییەکان و پرسی "یاسای چوارچێوە" بڵاوکردەوە و تێیدا جەختی لەسەر پێویستیی خێراکردنی ڕێکارەکان کردەوە.

باخچەلی لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد، کە چیتر هەلومەرجەکە ڕێگە نادات کات بەفیڕۆ بدرێت و دەبێت دەستبەجێ یاسای چوارچێوە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە. سەرۆکی مەهەپە باسی لەوەش کرد، کە لە دوای جێبەجێکردنی یاساکە، ئەرکی سەرەکیی دەوڵەتە ڕێگری لە دروستبوونی هەرجۆرە بۆشاییەکی دەسەڵات یان ئاستەنگ لە ناو دامەزراوە جۆراوجۆرەکانی دەوڵەتدا بکات تاوەکو پرۆسەکە بە ئارامی بەڕێوە بچێت.

  لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، دەوڵەت باخچەلی ڕوونی کردەوە، پێویستە هەموو لایەک لەوە تێبگەن کە دەرچوونی یاسای چوارچێوە قۆناغی کۆتایی پرۆسەکە نییە، بەڵکو بە پێچەوانەوە، سەرەتای دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ و جیاوازە.

هاوکات سەرۆکی مەهەپە هۆشداریی توندی دا بەرامبەر ئەو ڕەوت و گوتارانەی بەربەست لە بەرامبەر پرۆسەکە دروست دەکەن و ڕایگەیاند، نابێت بەهیچ شێوەیەک ڕێگە بەوە بدرێت گوتارە نانەتەوەییەکان زیان بەم دەرفەتە مێژووییە بگەیەنن کە بۆ وڵات هاتۆتە ئاراوە.

Rebin Karim

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.