ڕاستەوخۆ

دەوڵەت باخچەلی لە ڕێگەی شاندی دەم پارتییەوە سڵاو بۆ ئۆجەلان دەنێرێت

reset font size increase font size

سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەپەرست (مەهەپە) لە ڕێگەی ئەندامانی شاندی ئیمراڵییەوە سڵاوی خۆی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری دامزرێنەری پەکەکە نارد، کە ئەمەش کاردانەوەی گەورەی لە ناوەندە سیاسییەکانی تورکیادا لێکەوتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 1ی تشرینی یەکەمی 2026، لە کاتی پێشوازییەکدا بەبۆنەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی یاسادانان لە پەرلەمانی تورکیا، شاندێکی دەم پارتی, کە پێکھاتبوو لە پەروین بوڵدان و میتحات سانجار، بۆ سڵاوکردن چوونە لای دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە.

لەو دیدارەدا باخچەلی پرسیاری لە شاندەکە کرد سەبارەت بە سەردانیکردنیان بۆ دردوگەی ئیمراڵی و لە وەڵامدا پەروین بوڵدان ڕایگەیاند, دوا جار لە 13ی ئەیلوول سەردانیان کردووە و پێدەچێت دوای تەواوبوونی مانگەکەش دیسان سەردانی بکەنەوە، لەسەر ئەوە باخچەلی بە پێکەنینەوە داوای لێ کردن سڵاوی بۆ بگوێزنەوە و وتی: "سڵاوی منیشی پێ بگەیەنن، باشە؟".

ئەمە لە کاتێکدایە، لە 12ی کانوونی یەکەمی 2025، ئۆجالان لە ڕێگەی هەمان شاندەوە بەرەیەکی دەستچنی وەک دیاری بۆ باخچەلی ناردبوو.

چاودێران ئاماژە بەوە دەکەن، هەڵوێستەکانی باخچەلی و پارتەکەی لە دوای دەستپێکردنی پرۆسەی چارەسەرییەوە لە ساڵی 2024، گۆڕانکاریی بەخۆیەوە بینیوە، لە کاتێکدا لە ڕابردوودا هەمیشە هەڵوێستێکی توندیان دژی پەکەکە و ئۆجەلان هەبووە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.