ڕاستەوخۆ

نومان کورتوڵموش: پرۆسەی شەڕ و ئاڵۆزیی 40 ساڵە جێدەهێڵین و قۆناغێکی نوێ بنیاد دەنێین

reset font size increase font size

نومان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لە کۆتایی کۆڕبەندی دیپلۆماسیی بۆسفۆر، گوتارێکی سەبارەت بە گۆڕانکارییە سیاسییەکان و پرۆسەی چارەسەریی کێشەی کورد پێشکەش کرد.

نومان کورتوڵموش جەختی لەوە کردەوە، تورکیا لەم ساڵانەی دواییدا قۆناغێکی سەختی تێپەڕاندووە و کاتی ئەوە هاتووە سەردەمی زیاتر لە 40 ساڵەی شەڕ و پێکدادان بە یەکجاری جێبهێڵدرێت و قۆناغێکی نوێی پێکەوەژیانی ئاشتییانە لە نێوان تورک، کورد و پێکهاتەکانی دیکەدا دەست پێ بکات.

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا ئاماژەی بەوە کرد، وڵاتەکە بەهۆی شەڕی چەندین دەیەی ڕابردووەوە ڕووبەڕووی زیانی گەورەی مرۆیی و ئابووری بووەتەوە و گوتی: "ئەو پرۆسەیەی زیاتر لە 40 ساڵە بەردەوام بوو، هەزاران کەسمان تێیدا بوونە قوربانی و گوند و شارەکان وێران بوون، ئیتر جێیدەهێڵین".

نومان کورتوڵموش جەختی کردەوە، لەم وڵاتەدا تورک، کورد و سەرجەم پێکهاتە ئیتنیکییەکانی دیکە بە بێ جیاوازی و بە یەکگرتوویی بەرەو ئاینده هەنگاو دەنێن.

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا ڕوونی کردەوە، ئەنجامی ئەم پرۆسەیە تەنیا لە ناو سنوورەکانی تورکیادا نامێنێتەوە، بەڵکو کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێت.

لە بەشێکی دیکەی گوتارەکەیدا نومان کورتوڵموش ئاماژەی بەوە کرد، ئامانجی سەرەکی دروستکردنی ناوچەیەکی سەقامگیر و ئارامە بۆ تورک، کورد، عەرەب، فارس، سونە و شیعە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.