ڕاستەوخۆ

سەرۆکوەزیرانی عێراق: ساڵی 2027 دەبێتە ساڵی گۆڕانکاریی ڕیشەیی لە کەرتی کارەبادا

reset font size increase font size

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەردانی وەزارەتی کارەبای کردووە و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وەزارەتەکە کۆبووەتەوە.

عەلی زەیدی جەختی لە کۆتاییهێنان بە گەندەڵی و بەفیڕۆدان لە سێکتەری وزەدا کردەوە و ئاشکرای کرد، ساڵی داهاتوو (2027) دەبێتە ساڵی گۆڕانکاریی ڕیشەیی و دوو هێندەکردنی بەرهەمهێنان و دابەشکردنی کارەبا.

سەرۆکوەزیران داوای چڕکردنەوەی هەوڵەکان و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەکی بەپەلەی کرد بۆ دابینکردنی سووتەمەنیی وێستگەکان، تاوەکو بۆ هاوینی داهاتوو پشێکەوتنی بەرچاو لە پێدانی کارەبادا بەدی بێت.

چاککردنەوەی تەواوەتی گرفتەکانی ئەو 30 هەزار مێگاواتەی، کە لە ئێستادا بەرهەم دەهێنرێت. کڕینی وزەی هاوردەکراو لە وڵاتانی دراوسێ، کە بڕەکەی کەمتر نەبێت لە 10 هەزار مێگاوات.

زیادکردنی 37 هەزار مێگاوات:

15 هەزار مێگاوات لە ڕێگەی کۆمپانیای (جی ئی)ی ئەمریکی.

12 هەزار مێگاوات لە ڕێگەی پڕۆژەکانی وزەی خۆرەوە.

10 هەزار مێگاوات لە ڕێگەی وێستگە گەرمییەکانەوە.

ئێستا ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبای عێراق لە دەوروبەری 24 هەزار و 600 مێگاواتدایە، لە کاتێکدا بۆ پێدانی کارەبای 24 کاتژمێری و بەردەوام، وڵاتەکە پێویستی بە 55 تا 60 هەزار مێگاوات کارەبا هەیە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.