ڕاستەوخۆ

عێراق: ڕێکارەکانی پێشوازی لە زیارەتکاران دەکرێنە 24 کاتژمێریی

reset font size increase font size

لیژنەی باڵای سەردانە ملیۆنییەکان لە عێراق، پلانێکی چڕی بۆ ڕێکخستنی هاتنی زیارەتکارانی چلەی ئیمام حوسێن لە دەروازەی سنووریی "شەیب" لە پارێزگای میسان خستە بواری جێبەجێکردنەوە، تێیدا بڕیاردرا کارکردنی دەروازەکە بۆ پێشوازی لە زیارەتکاران بکرێتە 24 کاتژمێری.

قەیس محەمەداوی، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و سەرۆکی لیژنەی باڵای سەردانە ملیۆنییەکان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، سەرجەم ئامادەکارییە ئەمنی و خزمەتگوزارییەکان بۆ پێشوازیکردن لە لێشاوی زیارەتکاران تەواو کراون.

محەمەداوی ئاماژەی بەوە کرد کە بە مەبەستی ڕێگریکردن لە دروستبوونی قەرەباڵغی و دواکەوتنی هاووڵاتیان، پرۆسەی پشکنین و ڕاییکردنی مامەڵەکان بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای هاوچەرخ و ئامێری پێشکەوتوو لە ماوەی 24 کاتژمێردا بەردەوام دەبێت، بە شێوازێک کە هاوسەنگی لە نێوان پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە و ئاسانکاری بۆ زیارەتکاراندا دروست بکات.

سەرۆکی لیژنەی باڵای سەردانە ملیۆنییەکان ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لە چوارچێوەی پلانەکەدا، سەرجەم پێداویستییە سەرەکییەکانی وەک، دابینکردنی ئاوی خواردنەوەی پێویست و گەیاندنی وزەی کارەبای بەردەوام بۆ دەروازەکە، هەروەها دابینکردنی سووتەمەنی بۆ کاروان و موکێبە خزمەتگوزارییەکان لە ناوچەکەدا ڕێکخرابێت.

دەروازەی سنووریی شەیب لە پارێزگای میسان، وەک یەکێک لە دەروازە سەرەکی و ستراتیژییەکانی نێوان عێراق و ئێران دادەنرێت، کە ساڵانە لە ماوەی مەراسیمەکانی چلەی ئیمام حوسێندا ڕووبەڕووی لێشاوێکی گەورەی ملیۆنی لە زیارەتکارانی بیانی دەبێتەوە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.