ڕاستەوخۆ

ئەمینداری گشتیی کەتیبەکانی حیزبوڵڵا: دەستبەرداری چەکی مقاوەمە نابین و جبەخانە سەربازییەکانمان گەورەتر دەکەین

reset font size increase font size

ئەبو حوسێن حمێداوی، ئەمینداری گشتیی کەتیبەکانی حیزبوڵڵای عێراق، لە پەیامێکدا بە بۆنەی پێشهاتەکانی ناوچەکەوە ڕایگەیاند کە هێرش و پێشێلکارییەکانی ئەمریکا و سعودیە وا لە گرووپەکەیان دەکات کە نەک هەر دەستبەرداری چەک نەبن، بەڵکو پەرەی پێ بدەن و جبەخانە سەربازییەکانیان گەورەتر بکەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قۆناخی نوێ.

حمێداوی ئاماژەی بەوە دا کە "ڕووداوەکانی ساڵی ڕابردوو و خوێنی ڕژاو، وامان لێدەکات سوورتر بین لەسەر هەڵگرتنی چەک"، جەختیشی لەوە کردەوە کە جەنگی ئێستا تەنیا سەربازی نییە، بەڵکو پێویستە "جیهادی سەربازی لەگەڵ جیهادی ڕاگەیاندن یەک بخەین."

ئەم لێدوانەی ئەمینداری کەتیبەکانی حیزبوڵڵا لە کاتێکدایە کە بەرەبەیانی ڕۆژی ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٦، بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی سعودیە بە هاوئاهەنگیی ئەمریکا بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حەشدی شەعبی، ١٨ سەرباز کوژران و ٢٢ی دیکەش بریندار بوون، و حەمیداوی لە پەیامەکەیدا هەڕەشەی تۆڵەکردنەوەی کرد و ڕایگەیاند کە هەر دەستدرێژکارێک دەبێت باجی کارەکانی بداتەوە.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.