ڕاستەوخۆ

هەوڵەکان بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و ئێران بەردەوامن

reset font size increase font size

لە دوای ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و ئێران بەهۆی سزاکانی ئەمریکاوە، حکوومەتی عێراق چڕترینی هەوڵەکانی بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکان دەست پێکردووە و ڕایگەیاند، بڕیارەکە کاتییە.

یاسر حەجاج، باڵیۆزی عێراق لە تاران ڕایگەیاند، ڕاگرتنی گەشتە فڕۆکەوانییەکانی نێوان هەردوو وڵات کاتییە و هەوڵەکان بەردەوامن بۆ ئەوەی لە نزیکترین دەرفەتدا گەشتە ئاسمانییەکان دەست پێبکەنەوە، چونکە ڕاگرتنیان زیانێکی زۆری بە هاتوچۆی هاووڵاتیان گەیاندووە.

باڵیۆزی عێراق ئاماژەی بەوەش دا کە کاریگەریی خراپی ئەم بڕیارە بەتایبەت لەسەر نزیکەی 100 هەزار خوێندکاری عێراقی لە ئێران، هەروەها ئەو کەسانەی بۆ مەبەستی پزیشکی و کاروباری بازرگانی سەردانی یەکتر دەکەن، بەرچاوە.

هاوکات، محەمەد کاظم سادق، باڵیۆزی ئێران لە بەغدا ڕایگەیاند، گفتوگۆی نێوان بەرپرسانی عێراق و ئێران بەردەوامیی هه‌یە بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ڕاگرتنی گەشتەکان، و چاوەڕوان دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بڕیاری نوێ لەبارەیەوە بدرێت.

لە لایەکی دیکەوە، هەریەک لە هادی عامری، ئەمینداری ڕێکخراوی بەدر و هومام حەموودی، ڕەخنەی توندیان لە بڕیارەکە گرت و داوای هەڵوەشاندنەوەیان کرد.

سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر کەرتی فڕۆکەوانیی ئێران بووەتە هۆی ڕاگرتنی گەشتەکان، و حکوومەتی عێراقیش دەڵێت لە پەیوەندیدایە بۆ ئەوەی عێراق لەو بڕیارە بەدەر بێت.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.