ڕاستەوخۆ

چوارچێوەی هەماهەنگی کۆدەبێتەوە؛ تەواوکردنی کابینەکەی زەیدی و چەککردنی گرووپەکان تاوتوێ دەکرێن

reset font size increase font size

چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات بە مەبەستی تاوتوێکردنی دوایین پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و عێراق، هاوکات تەواوکردنی کابینەی وزاریی سەرۆکوەزیران عەلی زەیدی و دۆسیەی چەک لە دەستی دەوڵەت لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە دەبن.

سەرچاوەیەکی نزیک لە چوارچێوەی هەماهەنگی ڕاگەیاند، تەوەرێکی سەرەکیی دانوستانەکان تایبەت دەبێت بە گفتوگۆکردن لەسەر ئەو وەزارەتانەی کە لە کابینەکەی عەلی زەیدیدا تاوەکو ئێستا دەنگیان لەسەر نەدراوە. جێی ئاماژەیە لە دانیشتنی 14ی ئایاری 2026ی ئەنجوومەنی نوێنەراندا بەهۆی ململانێی سیاسییەوە، 9 وەزارەتی سیادی و خزمەتگوزاری (ناوخۆ، بەرگری، پلاندانان، خوێندنی باڵا، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار، کۆچ و کۆچبەران، وەرزش و لاوان، و کار و کاروباری کۆمەڵایەتی) یەکلایی نەکرابوونەوە، بەڵام ئێستا لێکتێگەیشتن لەسەر بەربژێرەکانیان دروستبووە و تێپەڕاندنیان کۆتایی بە کێشەی کورسییە بەتاڵەکانی ئەنجوومەنی وەزیران دەهێنێت.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، لیژنەی سێقۆڵیی تایبەت بە کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەت ڕاپۆرتێک لەبارەی گفتوگۆکانیان لەگەڵ گرووپە چەکدارەکان و ئەنجامی گفتوگۆکان پێشکەشی ئامادەبووان دەکات.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.