ڕاستەوخۆ

باڵیۆزخانەی عێراق: لێکۆڵینەوە لە چارەنووسی 18 کۆچبەری عێراقی دەکرێت کە گومانی خنکانیان لێدەکرێت

reset font size increase font size

بەرپرسی کاروباری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا ڕایگەیاند، دیپلۆماتکارانی عێراق لە هەوڵ و بەدواداچوونی بەردەوامدا بۆ ئاشکراکردنی چارەنووسی 18 گەنجی کۆچبەری عێراقی، کە بەشێوەیەکی نایاسایی ڕوویان لەو وڵاتە کردووە و گومانی خنکانیان لە دەریای ناوەڕاستدا دەکرێت.

ئەحمەد سەحاف، بەرپرسی کاروباری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا ئاماژەی بەوە کرد، هەوڵەکانیان بە هەماهەنگییەکی توندوتۆڵ لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئەمنی، ناوەندە تەندروستییەکان و مانگی سووری لیبیا بەڕێوەدەچن بە مەبەستی دۆزینەوە و دیاریکردنی چارەنووسی ئەو هاووڵاتییانە و دڵنیابوونەوە لە ڕاستی و دروستی ئەو هەواڵ و زانیارییانەی باس لە نقوومبوونیان لە ئاوەکانی دەریای ناوەڕاست لە ڕێگەی ئەورووپا دەکەن.

سەحاف جەختیشی کردەوە که تاوەکو ئەم ساتە هیچ بەڵگەیەکی فەرمی یان توندوتۆڵ کە پشتڕاستی خنکانی ئەو 18 گەنجە عێراقییە بکاتەوە، دەست باڵیۆزخانە نەكەوتووە و لێکۆڵینەوەکان هێشتا بەردەوامن.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.