عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە یەکەم گەشتی فەرمیی خۆیدا بۆ ئەوروپا، ڕۆژی یەکشەممە گەیشتە فەرەنسا و بڕیارە دواتر سەردانی ئەڵمانیاش بکات، ئەوەش بە مەبەستی بەهێزکردن و فراوانکردنی پەیوەندییە دوقۆلییەکان و هاوبەشیی ستراتیژی لەگەڵ هەردوو وڵات.
زەیدی لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاند، ئەم سەردانە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتدایە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش و هاوسەنگی، و جەختی لەوەش کردەوە کە عێراق دەبێت پێگەی خۆی لەسەر ئاستی جیهانی بگەڕێنێتەوە.
بە گوتەی حەیدەر العەبوودی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق، سەردانەکە لە پاریسەوە دەست پێ دەکات و سەرۆکوەزیران لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا کۆ دەبێتەوە، و چاوەڕوان دەکرێت لە ڕێگەی ئەم سەردانانەوە چەندین یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بوارەکانی وەک وەبەرهێنان، سەوزایی، انرژی، پیشەسازی، پەروەردە و ژێرخان لە نێوان عێراق و هەردوو وڵاتی فەرەنسا و ئەڵمانیا واژوو بکرێن.