ڕاستەوخۆ

عێراق ڕێوشوێنی ئەمنی لەسەر سنوورەکان توندتر دەکات

reset font size increase font size

عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە مەبەستی ڕێگریی لە هێرشی گرووپە چەکدارەکان و ڕێگریکردن لە پەلکێشکردنی عێراق بۆ ناو ململانێکان، زنجیرەیەک ڕێوشوێنی ئەمنی و سەربازیی توندی گرتووەتە بەر.

بەرپرسێکی باڵای سەربازیی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی _(عەرەبی جدید) ئاشکرای کرد، عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕێنمایی دەرکردووە بۆ پێداچوونەوەی بەپەلە بە بڵاوەپێکردنی هێزەکانی حەشدی شەعبی لەسەر سنوورەکانی وڵات.

بە گوێرەی ڕێنماییەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، بڕیار دراوە هێزە ئەمنییەکانی دیکەی دەوڵەت لەگەڵ حەشدی شەعبیدا لەسەر سنوورەکان جێگیر بکرێن، تاوەکو ڕێگریی تەواو بکرێت لە هەر هێرشێکی گروپە چەکدارەکان لە ناو خاکی عێراقەوە بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و وڵاتانی ناوچەکە.

ئەو بەرپرسە سەربازییە ئاماژەی بەوەش کرد، سەرۆک وەزیران هۆشداریی توندی ئاراستەی فەرماندە ئەمنییەکان کردووە و ڕایگەیاندووە، هەر هێرشێک لە سنووری بەرپرسیارێتیی هەر فەرماندەیەکەوە ئەنجام بدرێت، ئەوا ئەو فەرماندەیە ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی توندی یاسایی و سەربازی دەبێتەوە.

هاوکات جەخت لەوەش کراوەتەوە، لەمەودوا بە بەکارهێنانی فرۆکەی بێفرۆکەوانی چاودێری (درۆن)، چاودێرییەکی چڕی سنوورەکانی عێراق دەکرێت، بەتایبەتی ئەو ناوچانەی گروپە چەکدارەکانی تێدا چالاکن، بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی جموجۆڵە سەربازییەکانیان و پووچەڵکردنەوەی ئەگەری هەر هێرشێک.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.