عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەنیویۆرک کۆبوونەوە و هەوڵە هاوبەشەکانی هەردوولا بۆ بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە تاوتوێ‌کران، دواتریش سەرۆکوەزیرانی عێراق له‌گه‌ڵ ژووری بازرگانیی ئه‌مریكا كۆبووه‌وە و داوایكرد كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان وه‌به‌رهێنان له عێراق بكه‌ن.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێ، عه‌لی زه‌یدی و دۆناڵد تره‌مپ باسیان لە په‌ره‌پێدانی پەیوەندییەكانی نێوان به‌غداد و واشنتن كردووه، به تایبه‌تییش هه‌ماهه‌نگیی و هاوبه‌شیی له بواره‌كانی سیاسی و ئابوریی و به‌هێزكردنی ئاسایش و سه‌قامگیریی.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، عه‌لی زه‌یدی له‌گه‌ڵ شاندێكی ژووری بازرگانیی ئه‌مریكا كۆبووه‌وه و پێی ڕاگه‌یاندوون عێراق ده‌یه‌وێت ژێرخانی ئابوریی ببوژێنێته‌وه و چه‌ندین پڕۆژه‌ی گواستنه‌وه جێبه‌جێ بكات، بۆ ئه‌وه‌ش هه‌موو كارئاسانییه‌ك بۆ كۆمپانیاكان و وه‌به‌رهێنه‌رانی ئه‌مریكی ده‌كات و له باج و گومرگ ده‌یانبه‌خشێت، تایبه‌تییش بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی هێڵی ئاسنیی له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی ڕێگه‌ی گه‌شه‌پێدان.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق داوای له كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان كردووه سود له‌ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنان وه‌ربگرن كه له عێراق ڕه‌خساوه، هاوكات ئه‌ندامانی ژووری بازرگانیی ئه‌مریكاشی بانگهێشتی به‌غداد كرد بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداریی بكه‌ن له كۆنگره‌ی به‌غداد بۆ وزه.