عه‌لی زه‌یدی و ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له نیویۆرك كۆبونه‌وه و ڕێككه‌وتن حكومه‌تی عێراق كۆنترۆڵی ته‌واوه‌تی ناوچه‌ی شنگال بكات، سوپای توركیاش تا كۆتایی ئه‌مساڵ هێزه‌كانی له‌باشیك پاشه‌كشه پێ‌بکات.
ڕۆژی چوارشه‌ممه عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا له په‌راوێزی كۆبونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌نیویۆرك كۆبونه‌وه و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان به‌غداد و ئه‌نقه‌ره تاوتوێكرا، دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ش له ڕاگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌شدا ئاماژەبەوەکرا به‌هۆی ئه‌و ڕێكاره ئه‌منیانه‌ی عێراق له‌ناوچه‌ی شنگال گرتووێتیه به‌ر، سوپای توركیا سه‌ربازگه‌ی زێلكان و بونی سه‌ربازیی له شارۆچكه‌ی باشیكی پارێزگه‌ی نه‌ینه‌وا به قۆناغ چۆڵ ده‌كات و ڕاده‌ستی حكومه‌تی عێراقی ده‌كات.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه هاوبه‌شه‌کە، زه‌یدی و ئه‌ردۆغان ڕژدبون له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان به‌غداد و ئه‌نقه‌ره و زیاتركردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی و وه‌به‌رهێنان.
هەروەها ڕێككه‌وتون سه‌رجه‌م ڕێككه‌وتنه‌كانی نێوانیان جێبه‌جێ بكرێن كه پێشتر واژۆكراون و هه‌نگاوه‌كانی پڕۆژه‌ی ڕێگه‌ی گه‌شه‌پێدانیش خێراتر بكرێن.
هاوكات تۆم باراك باڵیۆزی ئه‌مریكا له توركیا‌و نێرده‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ كاروباری عێراق و سوریا له پۆستێكدا له‌تۆڕی ئێكس ڕایگه‌یاند، ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی سه‌ربازگه‌ی زێلكان له باشیك به‌حكومه‌تی عێراق، گرنگه‌و گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره‌یه له بواری گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌روه‌ریی بۆ عێراق و پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیریی توركیا.
له‌ساڵی 2015 ه‌وه و ساڵێك دوای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی داعش، سوپای توركیا به بیانوی بوونی داعش پێگەی سه‌ربازیی خۆی له هه‌رێمی كوردستان و باكوری عێراق فروانتر كرد‌و دوو سه‌ربازگه‌ی گه‌وره‌ی له ناوچه‌ی باشیك دروستكرد و سه‌دان سه‌رباز و تانك و زرێپۆشی سوپاكه‌ی جێگیركرد.