ڕاستەوخۆ

ئەردۆغان: هه‌وڵه‌كانمان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌رده‌وامن

reset font size increase font size

سەرۆکكۆماری تورکیا رایگه‌یاند، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن تاوه‌كو كێشه‌كان له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێن و ئاگری ناوچه‌كه‌ له‌وه‌ زیاتر بڵاو نه‌بێته‌وه‌.

 ڕەجەب تەیب ئەردۆغان رایگه‌یاند، دوای پێکدادانەکانی هه‌فته‌ی ڕابردووی ئەفغانستان و پاکستان، هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ئێران کە بە هاندانی لۆبیی زایۆنییەکان ئەنجام دراوە، دۆخەکەی ئاڵۆزترکردووە.

گوتیشی، هێرشی موشەکی و درۆنی خۆکوژ بۆ سەر وڵاتانی برا لە کەنداو، ژینگەی ناسەقامگیریی قووڵتر کردووەتەوە و بەداخەوە لەم ڕۆژە پیرۆزانەدا خاکی ناوچەکەمان بە خوێن و فرمێسک تەڕ دەبێت.

سەرۆکی تورکیا جەختی کردەوە، وڵاتەکەی هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست بۆ پاراستنی تورکیا گرتووەتەبەر و ڕاشیگەیاند، بەردەوام دەبن لە هەوڵە دیپلۆماسییەکانمان، بۆ ئەوەی پێش بڵاوبوونەوەی زیاتری ئاگرەکە، کێشەکان لەسەر مێزی گفتوگۆ چارەسەر بکرێن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.