بەرپرسانی باڵای قوبرس ڕایانگەیاند، درۆنێکی ئێرانی لە جۆری شاهێد، بنکەیەکی ئاسمانیی بەریتانیای لە دورگەکە پێکاوە، بە ئەگەرێکی زۆر لەلایەن حزبوڵای لوبنانەوە ئاراستەکراوە.
هێرشەکە دوای ئەوە دێت، دوو ڕۆژ لهمهوبهر بەریتانیا ڕەزامەندیی دەربڕی، لەسەر داواکارییەکی ئەمریکا بۆ بەکارهێنانی بنکە سەربازییەکانی، دژ بە ئێران، بەڵام قوبرس داوای لە لەندەن کرد، بنکەکان تەنیا بۆ مەبەستی مرۆیی بەکاربهێنرێن.
لە کاردانەوەی هێرشەکانی سەر قوبرس، دوێنێ یۆنان چوار فڕۆکەی جەنگیی جۆری F16ی ڕەوانەی دوورگەکە کرد. هەروەها دوو کەشتیی جەنگیی یۆنانی بەرەو قوبرس بەڕێکەوتوون، کە یەکێکیان سیستمی کێنتارۆسی لەسەر جێگیرکراوە. سیستمەکە، توانایەکی بەرزی هەیە لە تێکشکاندنی ئەو درۆنانەی لە بەرزیی کەمدا دەفڕن.
دوێنێش کییەر ستامەر سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا له پهرلهمانی وڵاتهكهی ئاماژەی بەوەکرد، ئێران هێرشی کردووەتە سەر بنکە سەربازییەکانی بەریتانیا لە قوبرس، بەڵام زیانی نەبووە.