ڕاستەوخۆ

قەیرانی مەترسیداری کۆچبەران لە سێوتا؛ زیاتر لە 49 هەزار کەس سنووری ئیسپانیایان بەزاند و 18 کۆچبەر گیانیان لەدەستدا

reset font size increase font size

لە ماوەی 24 کاتژێری رابردوودا، قەیرانێکی بێوێنەی کۆچبەران لە سنووری شاری سێوتای ئیسپانیا سەریهەڵداوە و بە گوتەی وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتە، زیاتر لە 49 هەزار کۆچبەر سنووریان بەزاندووە و رژاونەتە ناو خاکی شارەکەوە.

ئەمەش قەیرانێکی مرۆیی و ئەمنیی گەورەی لێکەوتووەتەوە و حکومەتی مەدریدی ناچار کردووە هێزی سوپا و پۆلیسی زیاتر بۆ کۆنتڕۆڵکردن و ڕاگرتنی دۆخەکە بنێرێتە ناوچەکە.

لێکەوتە و قوربانییانی قەیرانەکە

زیانی گیانی: لانیکەم 18 کۆچبەر لە کاتی هەوڵدان بۆ گەیشتن بە خاکی ئیسپانیا گیانیان لەدەستداوە، کە زۆربەیان لە ئاودا خنکاون و بەشێکی تریشیان بەهۆی پاڵەپەستۆ و قەرەباڵغیی توند لەسەر پەرژینی کەناراوەکە گیانیان لەدەستدداوە.

دۆخی نائاسایی شارەکە: بەهۆی زۆریی ژمارەی کۆچبەرانەوە، سەنتەرەکانی پێشوازیکردن پڕ بوون و هەزاران کەس، لەوانەش منداڵی بێسەرپەرشت، لە پارکەکان، پیادەڕۆ و شەقامەکاندا دەخەون.

پێکدادان و ئاڵۆزی: تەلەڤیزیۆنی فەرمیی ئیسپانیا دیمەنی ئۆتۆمبێلی سووتاو و پێکدادانی لە لایەنی مەغریبی سنوورەکە بڵاوکردووەتەوە، لە کاتێکدا لێشاوی بەلێناوی خەڵک بە دەوری پەرژینەکاندا دەسووڕێنەوە و هەندێکیان بە هاواری "بژی ئیسپانیا" خۆشحاڵیی خۆیان دەربڕیوە.

کاردانەوە نێودەوڵەتییەکان و هەڵوێستی وڵاتان ئەم شەپۆلە گەورەیە کاردانەوەی توندی لەسەر ئاستی ئەورووپاش دروستکردووە:

ئیتاڵیا: جۆرجیا مێلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا، هۆشداریی دا و هەڕەشەی هەڵپەساردنی رێککەوتنی شنگنی لەگەڵ ئیسپانیا کرد، بە ئامانجی پاراستنی سنوورەکان و ئاسایشی ئەورووپا.

داواکاریی ناوخۆیی، خوان جیسوس ڤیڤاس، سەرۆکی حکومەتی ناوچەیی سێوتا، داوای لە حکومەتی ناوەندی کردووە باری نائاسایی ڕابگەیێنێت، چونکە شارەکە توانای لەخۆگرتنی ئەم هەموو کۆچبەرەی نەماوە.

سەرەڕای ئەوەی هۆکارەکانی ئەم لێشاوانە دەبەسترێنەوە بە بڕیارێکی دادگەی باڵای ئیسپانیاوە سەبارەت بە ڕێگریکردن لە دیپۆرتکردنەوەی خێرای کۆچبەران، بەڵام بەرپرسانی ناوچەکە دۆخەکە بە مەترسیدار و کارەساتبار ناودەبەن.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.