ڕاستەوخۆ

قوربانیانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ڤه‌نزوێلا گه‌یشته‌ 235 كه‌س

reset font size increase font size

دوو بوومەلەرزەی بەهێز و یەک لەدوای یەک ڤەنزوێلایان هەژاند و بەهۆیەوە سەدان کەس بوونە قوربانی. کارلۆس ئەلڤارۆ، وەزیری تەندروستیی ڤەنزوێلا ڕایگەیاند، بەهۆی ئەو کارەساتە سروشتییەوە تاوەکو ئێستا 235 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 4,300 کەسیش بریندار بوون، کە برینی بەشێکیان سەختە و ژمارەی قوربانییەکانیش بەردەوام ڕوو لە زیادبوونە.

بوومەلەرزەکان ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە، 24ی حوزەیرانی 2026، بە گوڕی 7.2 و 7.5 پلە بەپێی پێوەری ڕێختەر چەند ناوچەیەکی جیاوازی ئەو وڵاتەیان هەژاند، کە بە بەهێزترین بوومەلەرزە لە ماوەی 125 ساڵی ڕابردووی مێژووی ڤەنزوێلادا دادەنرێت.

حکومەتی ڤەنزوێلا بەهۆی کارەساتەکەوە باری نائاسایی ڕاگەیاندووە و ویلایەتی "لاگوایرا"ی کەنار دەریای وەک ناوچەی کارەساتبار ناساندووە.

 چونکە بە دەیان باڵەخانە و خانوو لەو ویلایەتەدا بە تەواوی ڕووخاون و پرۆسەی گەڕان و بەهاناوەچوونی لێقەوماوان بۆ دەرهێنانی خەڵک لە ژێر داروپەردودا بەردەوامە.

پاش ڕووداوەکە، شاری کەرەکەسی پایتەخت شڵەژانی گەورەی بەخۆوە بینیوە؛ هاووڵاتیان لە ڕیزی دوورودرێژدا لەبەردەم مارکێت و بەنزینخانەکاندا وەستاون و ترسی کەمبوونەوەی شەمەک و پێداویستیی ڕۆژانەیان هەیە.

 هاوکات بۆ بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووان، فەرماندەیی باشووری سوپای ئەمریکا چەند کەشتییەکی سەربازی و فڕۆکەی تایبەتی هاوکاریی مرۆیی ڕەوانەی ناوچە کارەساتبارەکانی ڤەنزوێلا کردووە بە مەبەستی پێشکەشکردنی یارمەتیی بەپەلە و فریاگوزاری بۆ تیمەکانی گەڕان.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.