باڵیۆزی پاکستان لە ڕووسیا ڕایگەیاند، کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران دەبێت لە ڕێگەی گفتوگۆ و دیپلۆماسی و دانوستانەوە چارەسەر بکرێن و چاوەڕوان دەکەن ڕێککەوتنێکی باشتر لەنێوان هەردوو وڵاتەکەدا بکرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، وڵاتەکەی تەنها ڕۆڵی ناوبژیوانی نەبینیوە، بەڵکو بە ڕاشکاوی بۆچوونی ڕاستەقینەی خۆی بۆ هەردوو لایەن دەربڕیوە.
بە گوتەی باڵیۆزی پاکستان لە روسیا، سەرەڕای توندبوونەوەی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە لەم ماوەیەدا، پاکستان باوەڕی وایە کە بە زوویی ڕێککەوتنێکی باشتر لەنێوان ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی ئێران بەدی دەهێنرێت.
گەشبینییەکانی پاکستان بە ڕێککەوتنی نێوان ئێران و ئەمریکا لەکاتێکدایە کە ڕیک سکات، سیناتۆری کۆماری لە ویلایەتی فلۆریدا، لە لێدوانێکدا بۆ دەنگی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، ترەمپ نایەوێت شەڕەکە ببێتە شەڕێکی بێ کۆتایی یان گیانی هێزە ئەمریکییەکان بخاتە مەترسییەوە.
بەگوێرەی وتەی سێناتۆرە ئەمریکییەکە فشارەکان بۆ سەر تاران بەردەوام دەبن تا کاتێک گۆڕانکارییەکی سیاسی لە ئێران ڕوودەدات.