ڕاستەوخۆ

سەرۆکی ئەمریکا: نۆ کەشتی ئێرانمان تێکشکاند

reset font size increase font size

دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، نۆ کەشتی نەوت هەڵگری ئێرانیان تێکشکاندووە و لە داهاتووشدا کەشتی زیاتر لەناو دەبەن.

ترەمپ لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا، دەستپێکردنەوەی دانوستانی لەگەڵ ئێران ڕەتکردەوە و جەختی لەوە کردەوە، ئێران داڕماوە و شتێکی ئەوتۆی لێنەماوەتەوە و توانای خۆڕاگرییان نەماوە.

سەرۆکی ئەمریکا ڕاشیگەیاند، ئەگەر دانوستان لەگەڵ دەستپبکەنەوە سەرەڕای پرسی ئەتۆمی، پرسی دیکەش دەخرێتە سەر مێز کە لە سێ مانگی پێش ئێستا لە ئارادا نەبوون.

ئاشکراشی کرد، جەنگ دژی ئێران یەکسەر دوای هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا کۆتایی دێت، گوتیشی، دەسەڵاتدارانی ئێران بەنیازبوون کاریگەری لەسەر هەڵبژاردنی ئەمریکا دابنێن بۆ ئەوەی گروپێکی لاواز لە ئەمریکا بێنە سەر دەسەڵات تا دەستبەرداریان بن و ببنە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.