ده‌زگایه‌كی كه‌شناسیی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌ڵێت، مانگی هه‌شتی ئه‌مساڵ گه‌رمترین بووه له‌سه‌ر ئاستی جیهان و زۆترین پله‌كانی گه‌رمای تیا تۆماركراوه.
ڕوانگه‌ی كۆپه‌رنیكۆس، تایبه‌ت به‌چاودێریكردنی كه‌شوهه‌وا سه‌ر به یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕایگه‌یاند، لە وه‌رزی هاوینی ئه‌مساڵ له ڕۆژئاوای ئه‌وروپا به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما تۆماركراوه و به گه‌رمترین وه‌رزی هاوین داده‌نرێت له‌وڵاتانی ڕۆژاوای كیشوه‌ره‌كه، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی گه‌رمترین مانگی ساڵ بووه له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش.
ڕاشیگه‌یاند، تێکڕای پلەی گەرمی كه‌شوهه‌وای جیهانیی لە مانگی ئابدا گەیشتووه‌تە 16 پۆینت 96 پله‌ی سیلیزی و ژمارەی پێوانەیی پێشووی تێپەڕاندووه کە لە مانگی تەمموزی ٢٠٢٣دا تۆمارکرا بوو.
سامانسا بۆرگس به‌رپرسی ستراتیژیی كاروباری كه‌شوهه‌وا له سه‌نته‌ری پێشبینییه‌كانی ئه‌وروپا بۆ كه‌شناسیی ده‌ڵێت، مانگی هه‌شتی ئه‌مساڵ 2026 گه‌رمترین و نا ئاسایی‌ترین مانگ بووه له مێژوودا بۆ كه‌شوهه‌وای جیهانیی، كه به‌راورد به ڕابردوو پله‌ی گه‌رمی به‌و ئاسته به‌رزه تۆمار نه‌كراوه.