کەشناسی هەرێم دەربارەی پێشبینیەکان دەڵێت، ئەمڕۆ و سبەی باران بارین بەردەوامی دەبێت، لە هەندێ ناوچەش تەرزە دەبارێت.
کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ باران بارین بەشێوەی لێزمە باران و هەبوونی هەورە بروسکە بەردەوامی دەبێت، ئەگەری بارینى تەرزەش لە هەندێ کاتدا هەیە، و کاریگەری ئەم شەپۆلەش بەشێوەی کەشێکی بەهاری دەبێت.
دەربارەی کەشی سبەی دەڵێن، کەش ناجێگیر دەبێت و لێزمە بارانی کورت دەبارێت، زیاتر باران بارینەکە بە شێوەی گەواڵە بارانی بەهاری و هەورە بروسکە دەبێت.