ڕاستەوخۆ

بەسره‌ لە نێوان گەرما و پیسبوونی ژینگە و بێکارییدا

reset font size increase font size

ڕاپۆرتێکی نوێ کە لەلایەن ڕێکخراوی Aid Gate Organization (AGO) لە شاری بەسره‌ ئەنجامدراوە ئامارێکی مەترسیداری پیسبوونی ژینگە و قەیرانی کەش و هەوا دەخاتەڕوو.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەکراوە پارێزگای بەسره‌ ڕووبەڕووی قەیرانێکی قووڵ و ئاڵۆزی گۆڕانی کەشوهەوا، پیسبوونی ژینگە، کەمبوونی ئاو، لاوازبوونی کشتوکاڵ و بەرزبونەوەی ڕێژەی بێکاری بووەتەوە.

ڕاپۆرتەكه‌ پشتی بە داتای وەرگیراوی ١٬٠٩٦ خێزانی لە چوار قەزا (ناوەندی بەسرە، شەت‌العرب، زوبەیر و ئەبو ئەلخەسیب) بەستووه‌، لەگەڵ ٨ گفتوگۆی گروپی تایبەتی  (FGDs)  و نوێنەرانی پەرلەمان و سەرۆک هۆزەکانی شارەکە، کە لە نێوان كانونی یەكەمی ٢٠٢٥ تا كانونی دووی ٢٠٢٦ ئەنجام دراوە.

گۆڕانی کەشوهەوا: مەترسیی ڕۆژانە

بەپێی ڕاپۆرتەکە:

  ٥٣٪ خەڵک گۆڕانی ڕوونی کەشوهەوایان بینیوە لە ١٠ ساڵی ڕابردوودا

  ٨٠–٨٥٪ پلەی گەرما بەرزبوەتەووە.

  ٧٣–٧٤٪ شەپۆلی گەرمای تووند.

  ٥٨–٨٠٪ وشکەساڵی و کەمبوونی سەرچاوە ئاو

  ٤٢٪ کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆ لەسەر تەندروستی گشتی

ئەم بارودۆخە ژیانی ڕۆژانەی خەڵک، کار، خواردن و تەندروستی بە ئاستێکی مەترسیدار تووشی گۆڕان کردووە.

لاوازیی خۆگونجاندن و نەبوونی هەنگاوی حکومی

ڕاپۆرتەکە ئاشکرای دەکات:

  ٧٨٪ خێزانەکان هیچ هەنگاوێکی خۆگونجاندن و خۆپارێزیان نەگرتووەبەر

  تەنها ١٪ هەنگاوی ڕاستەقینەی خۆگونجاندنیان جێبەجێ کردووە

  ٧٢٪ هیچ ئاگادارییەکیان نییە لە پڕۆژە یان ستراتیژی حکومییەکانی کەشوهەوا

ئەمە نیشانەی کەلێنێکی گەورەیە لە نێوان پێویستییەکانی خەڵک و هەنگاوەکانی حکومەت لەوبارەیەوە.

ژینگە، نەوت و پیسبوون

بەشێکی زۆری بەشداریبووان پیسبوونی هەوا، خاک و ئاو دەگەڕێنەوە بۆ:

•  چالاکیی کارگەکان

•  کۆمپانیا نەوتییەکان

•  لاوازیی یاسا و چاودێری ژینگەیی

لە گفتوگۆکاندا داواکاری بەرپرسیارێتی زیاترحکومەت و دانانی یاسای توندتر بۆ پاراستنی ژینگە دووبارە بووەتەوە.

 

کشتوکاڵ: سەرچاوەی ژیان

  ٩١٪ خەڵک لە کشتوکاڵ دوورکەوتوونەتەوە

  هۆکارە سەرەکییەکان: کەمی ئاو، تێکچوونی خاک و بەرزی پلەی گەرما

  لە نێوان ئەوانەی هێشتا کشتوکاڵ دەکەن:

  ٨٥٪ زیانی گەرمایان بەرکەوتووە

  ٨٠٪ زیانی وشکەساڵیان بەرکەوتووە

  ٨١٪ دەڵێن هیچ پشتگیرییەکی حکومییان نییە بۆ بەردەوامبوون.

بێکاری و فێرکاریی پیشەیی

ڕاپۆرتەکە دیاردەیەکی دیکە پیشان دەدات:

  ٥٣٪ خەڵک بێکارن

  تەنها ١١٪ کار دەکەن

  ٧٩٪ هیچ فێرکاریی پیشەیییان وەرنەگرتووە

  ٦٣٪ ئاگاداری بەرنامە فێرکارییەکان نین

چی پێویستە بکرێت؟

خەڵک داوای ئەم هەنگاوانە دەکەن:

•  ژێرخانی بەرگری بەرامبەر کەشوهەوا بەهێز بکرێت

•  بەرزکردنەوەی هۆشیاری و فێرکاری گشتی

•  گرگیدانی زیاتر بە خاک و ئاو

•  دەرکردنی یاسا و چاودێری توندتر بۆ پیسکردنی ژینگە لەلایەن کارگە و کێڵگە نەوتییەکانەوە

ڕاپۆرتەکە هۆشیاری دەدات کە ئەگەر هەنگاوی خێرا و گرنگ نەگیرێتە بەر، قەیرانی ژینگەیی و کەشوهەوای بەسرە دەبێتە هۆکاری زیاتر بۆ هەژاری، بێکاری و نائارامیی کۆمەڵایەتی و کێشەکانی تەندروستی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.